هەموو ئەو تێكستانەی كە لەناو كۆمپیوتەردا هەن لەڕێگەی فۆنتەوە دەنوسرێن،
ئەگەر فۆنت نەبێت ئەوا ناسینەوەی لیستەكان و توڵبارەكان هەر تێكستێكی تر نابێت، بۆیە
بۆنت تەواووكەری كۆمپیوتەرە بۆ لەسەر نوسین و نوسینی ناونیشانی ئەو كۆنتڕۆڵەی كە
دروست دەكرێت.
وە دروست كردنی فۆنت وەكو هەموو بەرنامەكانی تر نییە كە هەر بەكارهێنەرێك
مەبەستی بێ كار لەسەر فۆنت بكات، لەبەرئەوەی كاتێك بەكارهێنەر دەیەوێت فۆنت دروست
بكات لەپێشدا ئەبێ خۆشنووسی بزانێت و بەجوانی بەبێ هەڵە خەتات بكات، وە لەهەمان
كاتیشدا دەبێ ڕەچاوی ئەوە بكرێت كە نابێ فۆنتێكی تر دروست بكات كە هاوشێوەی فۆنتێكی
تر بێ، چونكە لەوانەیە كۆمەڵێك بەكارهێنەری فۆنت وابزانێ كە تۆ تەنها ناوی فۆنتەكەت
گۆڕیوە.
وە هەندێك فۆنتیش هەیە كە پیتی عەرەبی كە كورد بەكاردەهێنێت هەموو ئەو پیتانەی
تیا بەكارهاتووە، وە دەكرێت ئەم جۆرە فۆنتانە بگۆڕین و دەستكارییان بكەین، و ئەو پیتانەی
كە لەزمانی كوردیدا بەكارنایەن بیناگۆڕین بۆ ئەو پیتانەی كە لەزمانی كوردیدا بەكاردێن،
وەك پیتی (گـ ۆ، چ، ژ، ڕ، ێ، ۆ، پ، ڤ، ە، ڵ، ڵا) عەرەب ئەم جۆرە پیتانە بەكار نایەنێت،
بۆیە دەكرێت ئەو پیتانەی كە كورد بەكاری دەهێنێت لەجیاتی ئەو پیتانە دابنێ كە عەرەب
بەكاری ناهێنێ، وەكو پێشتر ئاماژەم پێكرد لەناو هەندێ لەفۆنتەكان ئەم پیتانەش وەكو
پێویست داناوە، ئەگەر بەكارهێنەر شارەزایی لەبەرنامەی فۆنتدا هەبێ دەتوانێت دەستكاری
بكات لەفۆنتەكەدا و وەریانگێڕێ بۆ ئەو پیتانەی كە پێچەوانەی عەرەبن.
فۆنت لەسەر ئینتەرنێت:
زۆرجار ئێمە دەبیستین یاخود دەبینین ئەو ئەو زانیارییانەی كە لەسەر ئینتەرنێتدا
نوسراون لەكاتی كردنەوەی زانیارییەكان ئەوا دەبینین شێوەی فۆنتەكان دەگۆڕێت بۆ شێوەیەكی
چوارگۆشە، یاخود لاكێشە، یاخود وەكو هێڵ بەرچاو ئەكەوێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی
ئەو جۆرە فۆنتەی كە زانیارییەكانی پێ نوسراوە، بۆ وێنە ئەگەر ئێمە بەو فۆنتەی كە خۆمان
دەمانەوێت زانیاری بنوسین ئەوا ئەگەر كەسێكی تر لەسەر ئینتەرنێت وێب پەیجەكە بەكارهێنا
ئەگەر هاتوو ئەو فۆنتەی نەبێت ئەوا بەو شێوەیەی لێ دێ كە باسمان كرد، ئەگەر هاتوو
ئەو جۆرە فۆنتەی دەستكەوت و لەناو كۆمپیوتەرەكەی خۆیدا دایبەزاند ئەوا كێەشەی فۆنتەكان
چارەسەر دبێت.
ڕێگەیەكی تر هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشی فۆنت لەسەر ئینتەرنێت، ئەویش پێویستە
زانیارییەكان كۆپی بكە، دواتر لەبەرنامەی وۆرد دا دایبنێ، دواتر ئەو فۆنتە دیاری
بكە كە تۆ مەبەستتە، دواتر دەبینیت كێشەكە چارەسەر دەبێت.
كورتەی باسەكەمان دەبێت ئەو فۆنتەمان هەبێت كە زانیارییەكانی پێ نوسراوە، یاخود
دەمانەوێت پێی نوسین، دەبێت ڕەچاوی ئەوەش بكەین كە دەبێت بەبەرنامەی تایبەت كە یونیكۆدە
تێكستەكە بگۆڕین دواتر لەسەر ئینتەرنێت دابنێین، ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت ئەوا تووشی
كێشەی خوێندنەوەی فۆنت دەبین.
بابةتيَكي كورت سةبارةت بةفؤنت
ReplyDelete