Friday, November 4, 2011
فۆنت چییە؟
هەموو ئەو تێكستانەی كە لەناو كۆمپیوتەردا هەن لەڕێگەی فۆنتەوە دەنوسرێن،
ئەگەر فۆنت نەبێت ئەوا ناسینەوەی لیستەكان و توڵبارەكان هەر تێكستێكی تر نابێت، بۆیە
بۆنت تەواووكەری كۆمپیوتەرە بۆ لەسەر نوسین و نوسینی ناونیشانی ئەو كۆنتڕۆڵەی كە
دروست دەكرێت.
وە دروست كردنی فۆنت وەكو هەموو بەرنامەكانی تر نییە كە هەر بەكارهێنەرێك
مەبەستی بێ كار لەسەر فۆنت بكات، لەبەرئەوەی كاتێك بەكارهێنەر دەیەوێت فۆنت دروست
بكات لەپێشدا ئەبێ خۆشنووسی بزانێت و بەجوانی بەبێ هەڵە خەتات بكات، وە لەهەمان
كاتیشدا دەبێ ڕەچاوی ئەوە بكرێت كە نابێ فۆنتێكی تر دروست بكات كە هاوشێوەی فۆنتێكی
تر بێ، چونكە لەوانەیە كۆمەڵێك بەكارهێنەری فۆنت وابزانێ كە تۆ تەنها ناوی فۆنتەكەت
گۆڕیوە.
وە هەندێك فۆنتیش هەیە كە پیتی عەرەبی كە كورد بەكاردەهێنێت هەموو ئەو پیتانەی
تیا بەكارهاتووە، وە دەكرێت ئەم جۆرە فۆنتانە بگۆڕین و دەستكارییان بكەین، و ئەو پیتانەی
كە لەزمانی كوردیدا بەكارنایەن بیناگۆڕین بۆ ئەو پیتانەی كە لەزمانی كوردیدا بەكاردێن،
وەك پیتی (گـ ۆ، چ، ژ، ڕ، ێ، ۆ، پ، ڤ، ە، ڵ، ڵا) عەرەب ئەم جۆرە پیتانە بەكار نایەنێت،
بۆیە دەكرێت ئەو پیتانەی كە كورد بەكاری دەهێنێت لەجیاتی ئەو پیتانە دابنێ كە عەرەب
بەكاری ناهێنێ، وەكو پێشتر ئاماژەم پێكرد لەناو هەندێ لەفۆنتەكان ئەم پیتانەش وەكو
پێویست داناوە، ئەگەر بەكارهێنەر شارەزایی لەبەرنامەی فۆنتدا هەبێ دەتوانێت دەستكاری
بكات لەفۆنتەكەدا و وەریانگێڕێ بۆ ئەو پیتانەی كە پێچەوانەی عەرەبن.
فۆنت لەسەر ئینتەرنێت:
زۆرجار ئێمە دەبیستین یاخود دەبینین ئەو ئەو زانیارییانەی كە لەسەر ئینتەرنێتدا
نوسراون لەكاتی كردنەوەی زانیارییەكان ئەوا دەبینین شێوەی فۆنتەكان دەگۆڕێت بۆ شێوەیەكی
چوارگۆشە، یاخود لاكێشە، یاخود وەكو هێڵ بەرچاو ئەكەوێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی
ئەو جۆرە فۆنتەی كە زانیارییەكانی پێ نوسراوە، بۆ وێنە ئەگەر ئێمە بەو فۆنتەی كە خۆمان
دەمانەوێت زانیاری بنوسین ئەوا ئەگەر كەسێكی تر لەسەر ئینتەرنێت وێب پەیجەكە بەكارهێنا
ئەگەر هاتوو ئەو فۆنتەی نەبێت ئەوا بەو شێوەیەی لێ دێ كە باسمان كرد، ئەگەر هاتوو
ئەو جۆرە فۆنتەی دەستكەوت و لەناو كۆمپیوتەرەكەی خۆیدا دایبەزاند ئەوا كێەشەی فۆنتەكان
چارەسەر دبێت.
ڕێگەیەكی تر هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشی فۆنت لەسەر ئینتەرنێت، ئەویش پێویستە
زانیارییەكان كۆپی بكە، دواتر لەبەرنامەی وۆرد دا دایبنێ، دواتر ئەو فۆنتە دیاری
بكە كە تۆ مەبەستتە، دواتر دەبینیت كێشەكە چارەسەر دەبێت.
كورتەی باسەكەمان دەبێت ئەو فۆنتەمان هەبێت كە زانیارییەكانی پێ نوسراوە، یاخود
دەمانەوێت پێی نوسین، دەبێت ڕەچاوی ئەوەش بكەین كە دەبێت بەبەرنامەی تایبەت كە یونیكۆدە
تێكستەكە بگۆڕین دواتر لەسەر ئینتەرنێت دابنێین، ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت ئەوا تووشی
كێشەی خوێندنەوەی فۆنت دەبین.
ئەو پیتانەی كە كورد بەكاری دەهێنێت لەسەر كیبۆرد بەكاردەهێنێت
ئەو پیتانەی كە كورد بەكاری دەهێنێت لەسەر كیبۆرد بەكاردەهێنێت:
هیمداد خدر سورچی
ئەو كەسانەی كە تازە فێری بەكارهێنانی كۆمپیوتەر دەبن پێویستیان بەوە هەیە
كە بزانن چۆن پیتی عەرەبی بەكاربهێنن، واتە ئەو پیتانەی كە كورد بەكاری دەهێنێت،
ئێمە باسی ئەو پیتانە ئەكەین كە لەسەر كیبۆردا دەتوانین بەكاری بهێنین:
(أ) بۆ نوسینی پیتی ئا (ا)
دووگمەی (H) واتە (أ) دابگرە.
(ب) بۆ نوسینی پیتی با (ب) هەمان دووگمە دابگرە.
(ت) بۆ نوسینی پیتی (ت) هەمان
دووگمە دابگرە، كە پیتی J ئینگلیزییە.
(پ) بۆ نوسینی پیتی (پ) دووگمەی (پ) دابگرە كە
پیتی E ئینگلیزی دەكات.
(ج) بۆ نوسینی پیتی جیم (ج)
هەمان دووگمە دابگرە كە هێمای (<) لەسەر دووگمەكە بەچاو ئەكەوێت.
(ح) بۆ نوسینی پیتی (ح) هەمان
دووگمە دابگرە، واتە پیتی P
ئینگلیزی.
(خ) بۆ نوسینی پیتی (خ) هەمان
پیت دابگرە، واتە پیتی O ئینگلیزی.
(د) بۆ نوسینی پیتی دال (د)
هەمان دووگمە دابگرە، هێمای (>}, ],) لەسەر دووگمەكە دەرئەكەوێت.
(ژ) بۆ نوسینی پیتی (ژ) دووگمەی
(ذ) دابگرە.
(ر) بۆ نوسنی پیتی (ر) هەمان
دووگمە دابگرە واتە پیتی V
ئینگلیزی. بۆ نوسینی پیتی (ڕ) سەرەتا پیتی (ر) بنوسە، دواتر لەپێشدا دووگمەی شەفت Shift ئینجا پیتی A
ئینگلیزی دابگرە.
(ز) بۆ نوسینی پیتی (ز) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە، واتە هێمای (>).
(س) بۆ نوسینی پیتی (س) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی S
ئینگلیزی.
(ش) بۆ نوسینی پیتی (ش) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی A ئینگلیزی.
(ص) بۆ نوسینی پیتی (ص) هەمان
دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی W
ئینگلیزی.
(چ) بۆ نوسینی پیتی (چ) ئەوا
دووگمەی (ض) دابگرە كە دەكاتە پیتی Q
ئینگلیزی.
(گ) بۆ نوسینی پیتی (گ) ئەوا
دووگمەی (ط) دابگرە كە دەكاتە ("و ')
(ڤ) بۆ نوسینی پیتی (ڤ) ئەوا
دووگمەی (ڤ) دابگرە.
(ع) بۆ نوسینی پیتی (ع) هەمان
دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی U
ئینگلیزی.
(غ) بۆ نوسینی پیتی (غ) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی Y
ئینگلیزی.
(ف) بۆ نوسینی پیتی (ف) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی T
ئینگلیزی.
(ق) بۆ نوسنی پیتی (ق) هەمان
دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی R
ئینگلیزی.
(ك) بۆ نوسینی پیتی (ك) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە.
(ل) بۆ نوسینی پیتی (ل) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی G
ئینگلیزی. بۆ نوسینی پیتی (ڵ) ئەوا لەپێشدا ئەو پیتە بنوسە، دواتر لەپێشدا دووگمەی
Shift ئینجا دووگمەی پیتی Q ئینگلیزی دابگرە.
(م) بۆ نوسینی پیتی (م) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە كە دەكاتە L
ئینگلیزی.
(ن) بۆ نوسینی پیتی (ن) ئەوا
هەمان دووگمە دابگرە كە دەكاتە پیتی K
ئینگلیزی.
(ه) بۆ نوسینی بۆ نوسینی پیتی
(هــ) ئەوا هەمان دووگمە (ه) دابگرە، كە دەكاتە پیتی I ئینگلیزی. بۆ نوسینی پیتی (ـــە) هەما (ة) دووگمە دابگرە.
(و) بۆ نوسینی پیتی (و) هەمان
دووگمە دابگرە، بۆ نوسینی (و) جیاكەرەوە لەوشە ئەوا پیتی (ء) دابگرە كە دەكاتە
پیتی X ئینگلیزی.
(ی) بۆ نوسینی پیتی (ی) ئەوا
دەتوانیت پیتی (ی) كۆتایی و ناوەڕاست بنوسیت كە دەكاتە پیتی D (ی) ناوەڕاست، بۆ نوسینی پیتی (ی) كۆتایی كە دەكاتە پیتی N ئینگلیزی.
بۆ نوسینی پیتی (ڤ) ئەوا پیتی (ظ) دابگرە..بۆ
نوسینی پیتی (ێ) ئەوا پەێشدا پیتی (ی) بنوسە، دواتر دووگمەی شەفت Shift ئینجا پیتی Q
ئینگلیزی دابگرە.
بۆ نوسینی (لا) ەوا هەمان دووگمە دابگرە كە
دەكاتە پیتی B ئینگلیزی.
بۆ نوسینی پیتی (ڵا) دواتر هەر دوو گمەی شەفت
Shift ئینجا پیتی Q ئینگلیزی دابگرە.
بۆ نوسینی پیتی (ۆ) ئەوا دووگمەی (ؤ) كە
دەكاتە پیتی C ئینگلیزی دابگرە.
بۆ نوسینی پیتی (ێ) ئەوا لەپێشدا پیتی (ی)
دابگرە، دواتر هەر دوو گمەی شەفت Shift ئینجا
پیتی Q ئینگلیزی دابگرە.
بۆ نوسینی (@) ئەوا لەپێشدا Shift ئینجا 2 دابگرە.
بۆ نوسینی (#) ئەوا Shift و ژمارە سێ دابگرە.
تێبینی: بۆ نوسینی هەر هێمایەك لەسەر دووگمەكانی كیبۆردا بەرچاو ئەكەوێت،
بەڵام بۆ نوسینی ئەو هێمایانە ئەوا دووگمەی Shift ئینجا ئەو هێمایەی كە تۆ مەبەستتە بنوسیت دابگرە،
دواتر دەبینیت هێماكە دەنوسێت.
Subscribe to:
Posts (Atom)